لە ٢٠ی ساڵەی کۆچیدوایی ئەندامی دیار و ناسراوی حیزب، هاوڕێ نەبی قادری، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لە سەر گڵکۆی ئەو شەهیدە دانرا.
لە بیست ساڵەى كۆچیدوايى كەسايەتیى شۆڕشگێر و تێكۆشەرى بەناوبانگى ريزەكانى حیزبی دێموکراتی كوردستان و ئەندامى دەفتەرى سياسیى حيزب، شەهید نەبى قادرى، هەيئەتێكى كوميتەى حیزب به سەرپەرستى هاوڕێ هيوا زەبیحى و بەشێكى بەرچاو له ئەندامانى نیشتەجێی وڵاتی دانمارک و، خاتوو خهياڵ قادرى هاوسەری نەمر نەبی قادری، ڕۆژى هەينى ڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠١٦ بۆ ڕێزگرتن لە ڕابردووی پڕ لە شانازی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە کە هەموو تەمەنی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ خەباتی مافخوازانە و شۆڕشگێرانەی گەلەکەی تەرخان کرد، چوونه سەر گڵكۆى ئەو شەهیدە سەربەرزەو، بۆ جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنییان لەگەڵ ڕێبازی پیرۆزی نوێ کردەوە.
لەو یادکردنەوەدا سەرەتا له لايەن بەرپرسى كوميتەوە هيوا زەبيحى و ناسر پيرانى هاوڕێى ديرينى سەردەمى خەباتى شاخ، چەند وتەيەک له سەر خەبات و تێکۆشان و ڕابردووى پڕ لە شانازی فەرمانده و پيشمەرگەى ڕۆژه سەختەكانى خەبات، شەهيد نەبى قادری پيشكەش كرا.
دواتر ئامادەبووان، بە دانانی شاخە گوڵ، لەسەر گڵکۆی ئەو بەرێزە، یاد و ناوی ئەو تێکۆشەرەیان بەرز ڕاگرت .