له شاری سنه به ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌رچاو له چالاکان فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌نووسان، ساڵیادی وه‌شان و بڵاوکردنه‌وه‌ی حه‌وته‌نامه‌ی “ده‌نگی کوردستان” به‌رز ڕاگیرا.
له‌و رێوره‌سمه‌دا وێڕای ریزگرتن له ساڵێک ماندووبوون و تێکۆشانی خه‌مخۆران و قه‌ڵه‌مبه‌دستانی کورد، که لاپه‌ڕه‌کانی ده‌نگی کوردستان”یان ڕازاندۆته‌وه، چەند بڕگەیەکی دیکەی هونەری وفەرهەنگیش بەڕێوە چوو.
سه‌ره‌تا فەرهاد هادی ئەندامی دەستەی نووسەرانی “ده‌نگی کوردستان” به باس کردن له‌و حه‌وته‌نامه‌یه که هه‌وڵی داوه ده‌نگی خه‌ڵک کورد و، ئاوێنه‌ی نواندنی رووداوه‌کان بێ و، هه‌روه‌ها وه‌ک بڵاوکراوه‌یه‌کی خه‌ڵکی هه‌وڵی داوە له نێو میدیاکانی نێوخۆی وڵات و، ده‌روه‌ش جێگه‌ی میدیایی خۆی بکاته‌وه.
ناوبراو له دریژه‌قسه‌کانی‌دا به خستنه به‌رباسی دۆخی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تی کوردستان و، به‌تایبه‌تی پارێزگه‌ی سنه، له سه‌ر چه‌ند دیارده‌یه‌ک وه‌کوو کوڵبه‌ر کوژی ، هه‌ڵوه‌سته‌ی گرت و، گوتی؛ ئه‌رکی سه‌رشانی راگه‌یاندکاران و میدیاکارانه که زیاتر گرینگی به‌م کاره‌ساته بده‌ن و به بێ ره‌نگی و بێ ده‌نگی به‌لای‌دا تێپه‌ڕنه‌بن.
دوابه‌دوای قسه‌کانی ناوبرا چه‌ند که‌س له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان و رۆژنامه‌نووسانی ناسراو، بابه‌ت و شێعر و وتاری خۆیانیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشا، مەسعوود بینەنندە ، کامبیز کەریمی ، رەزا عەلیپوور و چەند قەڵەمبەدەستێکی ناسراوی دیکە ،له مێوانانی ئه‌و کۆره یادە بوون.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ‌خۆش عادڵ نادری چه‌ند تابلۆیه‌کی له گۆرانی کوردیی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.