لە درێژەی بێڕێزی کردن بە کەمە ئاینییەکان لە لایەن دامودەزگا پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دیسانەکە بە شێوەی سیستماتیک رێژیم دەستی داوەتە بێریزی کردن و سووکایەتی کردن بە کوردانی یارسانی لە پارێزگای کرماشان.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە سەرچاوە نێوخۆییەکانەوە، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت بە سازکردنی مزگەوتێک لەو شوێنەی کە سەرجەم خەڵکی ئەو گوندە سەربە ئایینی یارسانن، دەیانهەوێت بە زۆرەملێی خەڵک لە سەر باوەڕ وئ ایینی خۆیان دووربخەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە گوندی “کەڵ کوش” سەربە شاری گێڵانغەرەب کە هەموو دانیشتووانی ئەو گوندە کوردی یارسانین، دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بە ساز کردنی مزگەوتێک و هێنانی پێشنوێژێکی فارس گوشاریان لە سەر خەڵک بەتایبەتی منداڵان و قوتابیان خستوە کە بچنە مزگەوت و گوی بۆ قسەی مەلایەک بگرن کە بەڕاشکاوی بێڕیزی بە ئایینی یارسان دەکا و پێیان دەڵێ کە دەبێ بۆ رووداوی موحەرەم ماتەم بگرن.
چالاکانی مافی مرۆڤ ئەم کردەوە بە پیلانێک دەزانن بۆ لە ناو بردن و بێرێزی کردنی زیاتری کوردانی یارسانی کە لەلایەن رێژمەوە بە شێوەی سیستماتیک درێژە پێ دەدرێ.