له به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی که‌م‌ئه‌ندامان، به‌شێک له هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی مه‌ده‌نی به نووسینی نامه‌یه‌ک، بۆ حه‌سه‌ن روحانی خوازیاری پێڕاگه‌یشتن و داکۆکیکردن له مافی پێشڵکراوی وه‌به‌رکه‌وتووانی “مین” بوون و داوایان له سه‌رۆك‌کۆمار کردووە که رێگه‌نه‌دا، مافی زیان وه‌به‌رکه‌وتووان پێشل بکرێ.
هه‌واڵده‌ریی موکریان ئه‌و نامه‌یەی که له‌لایه‌ن ١٣٠ که‌س له هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ران واژۆ کراوه، بڵاوکردۆته‌وه.
له‌و نامه‌یەدا به خستنه به‌رباسی مافی پێشێلکراوی قوربانیانی کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگا و ناوچه سنوورییه‌کانی ورمێ، سنه، کرماشان، ئیلام و خوزستان، که دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له دوو ده‌یه له شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ئێران و عێراق هێشتاکه خه‌سار و زیانی ئەو شه‌ڕە، له کۆڵ خه‌ڵکی ئه‌و ٥ پارێزگایه نه‌بۆته‌وه و، هەر‌چه‌ند جارێک به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی “مین”ی پاشماوه‌کانی شه‌ڕ، که‌س یان که‌سانێک ده‌بنه قوربانی، واژۆکاران خوازیاری ئه‌وه بوون که سه‌رۆک‌کۆمار رێگه‌نه‌دا مافی زیان وه‌به‌رکه‌وتووانی بێ‌تاوان پێشێل بکرێ.
له‌و نامه‌یه‌دا به ره‌خنه گرتن له خه‌مساردیی به‌رپرسانی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان سه‌باره‌ت به پێراگه‌یشتن و گرینگی‌دان به قوربانیانی “مین” که زۆرجار ته‌نانه‌ت به باشی چاره‌سه‌ری پزیشکیان بۆ ناکرێ و، مافه یاساییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ، به ڕاشکاوی باسی کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی مین و خه‌ساره مرۆییه‌کانییان بۆ حەسەنی روحانی کردووه.
له به‌شێکی له‌و نامه‌یه‌دا که هه‌واڵده‌ریی موکریان بڵاویکردۆته‌وه با ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له دۆخی ناله‌باریی زیان وه‌به‌رکه‌وتووانی “مین”، نووسیویانه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه هه‌ر به پێی مادده ده‌ستوورییه‌کانی “نۆرده‌یه‌م و بیست و دوو” که ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر به قوربانیانی له‌م چه‌شنه به‌رپرسیاره، به‌ڵام ده‌بینین که هه‌م ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م و هه‌م ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ش، مافی قوربانیانی “مین”، بێ‌به‌زەییانه و نابه‌رپرسانه پێشڵ کراوه و، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌م هۆیه‌وه تووشی که‌مئه‌ندامی بوون له دادگاکان ماف و هه‌قی یاسایی‌یان پێشل کراوه و، به‌رپرساریه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت. ئەوە له کاتێک دایه زۆربه‌ی زیان وه‌به‌رکه‌وتووان سه‌رپه‌ر‌ستی بنه‌ماڵه‌ی خۆیانن و، که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی “مین” زه‌ویر و بێ‌ده‌رتان کراون، ئه‌مانه‌ش شارۆمه‌ندی وڵاتی ئێرانن و نابێ وا به سووک و ئاسان مافه‌کانیان پێشێل بکرێ.
له کۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌دا، که به‌شێک له هونه‌رمه‌ندانی ناسراو و چالاکانی مەده‌نی و پارێزه‌رانی به‌هه‌ڵویست بۆ سه‌رۆک‌کۆماری ئێرانیان ناردوه، داویان لێ‌کردووه که له زووترین کات بڕیارێکی یاسایی ده‌ربکا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مافی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی “مین” له شار و گونده‌کانی سه‌رسنوور پێشێل نه‌کرێ.












