6 ساڵ له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه تێپه‌ڕبوو و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاشتی نه‌نراوه. ٢٢٠ دامهزاروەی مافی مرۆڤ له جیهان له نامه‌یه‌كدا داوایان له كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه ئەنجومەنی ئاسایش یان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه مافی ڤێتۆیان هه‌یه كۆتایی به شه‌ڕی سووریه بێنن و ئازادی بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه.
ئا‌مریكا، بریتانیا، چین، ڕووسیه و فه‌رانسه له ئەنجومەنی ئاسایش مافی ڤێتۆیان هه‌یه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش له‌سه‌ر داوای بریتانیا و فه‌رانسه به‌سترا و نوێنه‌رانی فه‌رانسه و بریتانیا داوای ئاگربه‌سی ١٠ ڕۆژه‌یان له سووریه كرد، به‌ڵام نوێنه‌ری ڕووسیه دژایه‌تی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كرد.
٢٢٠ دامه‌زراوەی مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌راسه‌ری جیهان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان ناردووه و، چاودێریی مافی مرۆڤی ده‌قی نامه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه به بڕیارنامه‌ی په‌سندكراوی ساڵی ١٩٥٠ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه. به‌پێی ئه‌م بڕیانامهیه كه ئه‌گه‌ر ئەنجومەنی ئاسایش نه‌توانێ ئه‌ركی خۆی به‌باشی جێبه‌جێ بكا و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌یه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه، كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ هه‌ڵوێستی خۆی له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ریی ئه‌م كێشانه بگرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه لانیكه‌م بۆردومانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له سووریه ڕابگرن و، لێپرسینه‌وه له بكەرانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆییه بكه‌ن.
لویی شاربونۆ، یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی مافی مرۆڤ به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند كه هێندێك له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئەنجومەنی ئاسایش به‌رده‌وام لەو رێکخراوەدا كارشكێنی ده‌كه‌ن و دژی بڕیاره‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه.
چاودێریی مافی مرۆڤ چه‌ندین جار ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕووسیه‌ی به بۆمبارانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تاوانبار كردووه و ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌یان به جینایەتی شه‌ڕ ناوبردووه.
چاودێری مافی مرۆڤ به پێی زانیارییه‌كانی كه له‌به‌ر ده‌ستی دایه ڕایگه‌یاندوه تا ئێستا ٩٥٠ ناوچه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردومان كراوه. ته‌نیا له مانگه‌كانی سێپتا‌مبر و ئۆكتوبری ئه‌مساڵ ٤٤٠ كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌م دوو وڵاته له بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كانیش ده‌ستیان نه‌پاراستوه.