مه‌حموود سادقی، نوێنه‌ری ریفۆرمخوازی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، وه‌زیرانی دادگوسته‌ری و ئابووری ده‌بێ له مه‌جلیس سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیی ده‌زگای قه‌زایی ڕوونكردنه‌وه بده‌ن.
مه‌حموود سادقی، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران لەو تویتانه‌ی كه بڵاوی كردۆته‌وه باسی له به‌دواداچوون به حیسابه بانكییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له مه‌جلیس ده‌كا و هه‌روه‌ها ده‌نووسێ، به‌پێی ئایینامه‌ی نێوخۆی مه‌جلیس، وه‌زیری دادگوسته‌ری و وه‌زیری ئابووری له ماوه‌ی ٢ حه‌وتووی داهاتوودا ده‌بێ له هه‌مبه‌ر حیساب و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕوونكردنه‌وه بده‌ن.
ناوبراو ته‌نانه‌ت ڕۆژی ئاماده‌بوونی وه‌زیری دادگوسته‌ریی ٢١ی سه‌رماوه‌ز و وه‌زیری ئابووریش ٢٣ی سه‌رماوه‌زی بۆ دیاری كردون.
هه‌روه‌ها سادقی ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له مه‌جلیس گوتی، ده‌ركه‌وت و داهاته‌كان و هه‌روه‌ها په‌نجه‌ی له‌سه‌ر پاره‌ی دانانی بارمته‌ی به‌ندكراوان دانا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه وه‌رده‌گیردرێ و ڕوو به عه‌لی تهیبنیا، وه‌زیری ئابووری گوتی ده‌بێ به‌پێی ئه‌سڵی ٥٣ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ئه‌و لیستانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتوه و له خه‌زێنه كراووهتهوه تاوتوێ بكه‌یه‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس به‌هۆی به‌دواداچوون به گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بانگی دادسه‌را كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو مه‌ئمووره ئه‌منیه‌تییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی به مه‌به‌ستی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ههڵیانكوتاسهر ماڵه‌كه‌ی به‌ڵام به ئاماده‌بوونی خه‌ڵك و نوێنه‌رانی مه‌جلیس پێشیان به‌م كاره گرت و نه‌یانتوانی ده‌سبه‌سه‌ری بكه‌ن.