کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە شاری سەڵماس بەپێی بەرنامەی داڕێژراو لە حاڵی لە ناوچوون دایه.
بەپێی هەواڵی سهرچاوه نێوخۆییهکان، کەنیسەیەکی ئەرمەنیهکان لە شاری سەڵماس لە نیزیک گوندی چۆڵکراوی قەڵاسەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و ههلپهرست ڕووخێندرا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە مێژووی دیواری ئەم کەنیسەیە کە بۆ ٢١٠ ساڵ دەگەڕێتەوە بەم زووانه ڕووخێنراوە.
شایهتحاڵان و خهڵکی ئەو ناوچهیه سەبارەت بە ڕووخانی ئەو کەنیسەیە دهڵێن، شوێن تگهری ئاگردانی ماشینی گەورەی وەک لۆدێر لە دەورووبەری ئەو کەنیسەیە دەبێنرێ.
ڕووخاندنی ئەو کەنیسەیە کاردانهوهی توندی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای ورمێیه لێکهوتۆتهوه و هەروەها نیگەرانی جیددی بۆ لە ناوچوونی ناسنامەی مێژووی ناوچەکە بە تایبەتی ئەرمەنییەکانی لێکەوتووتەوە.
ههروهها پێشتریش لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا، کەنیسەی دیکهی مهسیحییهکانی “مریم مقدس” لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ههوڵی ڕووخانی درابوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی مەسیحییەکانی ئێرانیش بڵاویان کردبووە کە نزیکەی ٥٠٠ کەنیسە لە ئێران بوونیان هەیە، کە زۆربەیان کۆنن یان ڕووخاون.
شایانی باسه که دوو ڕۆژ لهوهپێش بۆ یەکەم جار ١٩ ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەبەرامبەر دۆخی هەنووکەیی مەسیحییەکان لە ئێران و گوشار و سەرکوتی کەمینە ئایینیەکان لە ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان لە دەوڵەتانی جیهان کرد لە پێوەندییە دوو لایەنەکانیاندا لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و مافی مرۆڤ، بە تایبەتی مافی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لەبەرچاو بگرن.