به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی کوردستان و کورد، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی سه‌رماوه‌ز کەسایەتی ناودار و خۆشەویستی ناوچەی نەڵێنی گەورکی سەر بە ڕەبەت، مام خدر ڕەسووڵی ناسراو بە خدری حاجی ڕەسووی گەرۆرێ لە تەمەنی ٨٥ ساڵی دا، لە ئاوایی گەرۆر کۆچی‌دوایی کرد و، بە بەشداری بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە هەر لە گوندی گەرۆر بە خاک سپێردرا.
مام خدر ڕەسووڵی ساڵی ١٣١٠ ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی وەرزێر و خۆشناوی ناوچەی نەڵێن لە دایک بوو. دامەزرانی کۆماری کوردستانی بە چاوی خۆی دیبوو، هه‌ر ئه‌وە‌ش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانا که زیاتر هۆگری نیشتمان بێ و هه‌ست به ئازاری گه‌له‌که‌ی بکا.
لە قۆناخی دووەمی خەباتی حیزبی دێموکرات‌دا واتە لە ساڵەکانی ١٣٤٧ و ١٣٤٦ ی هەتاوی ئاشنایەتی لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی ئەو کات پەیدا دەکات و مووچە و مەزرا و ماڵەکەی، بۆ حاوانەوەی ئەوان تەرخان دەکا و بەدڵ یارمەتیده‌ری شۆڕشگێرانی ساڵەکانی ١٣٤٧ و ١٣٤٦ی هەتاویی بووه.
لە دوای راپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران مام خدر وەک کەسێکی دیار و خۆشناو، لە خۆپێشاندان و میتینگەکاندا، کە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پێک‌دەهاتن بەشداری دەکرد و، زۆر جار خەڵکی ئاوایی گەرۆر و گوندەکانی دەوروبەری بەکۆمەڵ بۆ خۆپێشاندانەکان دەبرد.
خه‌مخۆری و به هه‌ڵویست بوونی مام خدر، شوێندارنه‌ر بوو، به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی و، یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی کەریم ڕەسووڵی ناسراو به “که‌ریمه ره‌ش” دەبێتە پێشمەرگە و فەرماندەی هێزی زمزیران و یەکێک لە کادرە دیارەکانی کۆمیتە شارستانی ره‌به‌ت.
ناوبراو له ماوه‌ی ژیانی‌دا، چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژم، خرایه ژێر ئازار و گوشار، به‌ڵام هه‌تا سه‌ر به رێبازی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکرات وه‌فادار مایه‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزب بەم بۆنەوه‌وه وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه‌و سەرەخۆشێ به بنەمالە و سه‌رجه‌م کەسوکاری خوالێخۆشبوو، بە تایبەت هاوڕێی تێکۆشه‌ر کەریم ڕەسووڵی، خۆی بە شەریک و بەشداری خه‌میان ده‌زانێ.