بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یاران و هۆگرانی حیزب، لە شاری دوانزە سوارەی مەریوان، بە شێوەیەکی بەربڵاو پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد.
ئەندامان و دۆستانی بە ئەمەگی حیزب لە شاری مەریوان لە چەلاکییەکی تەبلیغییدا یاد وناوی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرزنرخاند و, دار ودیوای شاریان بە وێنەی رێبەرانی شەهید ڕازاندەوە.
لەو چەلاکییە تەبلیغییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی پێوەندیدار ، لە گەڵ رێباز و ئامانجەکانی حیزبەکەیان پەیەمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغیی تێداکراوە بریتین لە؛
گەڕەکی فەرمانداری، کۆڵانی نیهزەت، مەیانی ستادیوم و چەند شوینی دیکە لە شارو دەوروبەری ئەوشارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم لایەنگران و ئەندامانی بە هەست و ئەمەگی ناوچەی مەریوان، دەسخۆشییان لێدەکاو، سڵاویان بۆ دەنێرێ.