تانكێره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی بۆ جارێكی دیكه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕووداویان لیكه‌وته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو تانكێرێكی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نیی هه‌رێمی كوردستان له سه‌وڵاوای مه‌ریوان ته‌قیه‌وه و ٢ كه‌س برینداربوون.
ئه‌م تانكێری هه‌رێمی كوردستان له شاری سنه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان له ڕێدا بوو كه له بلواری سه‌ره‌كیی شاری سه‌وڵاوا ڕووبه‌ڕووی كه‌ڵانته‌ریی ناوه‌ندی ئه‌م شاره ته‌قیه‌وه.
له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا شۆفیری تانكێره‌كه گیانی له ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدابوو به سه‌ختی برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه.
به‌پێی شایه‌تحاڵانی ئه‌م ڕووداوه، ٤ دوكانی ده‌ورووبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وی تانكێره‌كانی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
شاری سه‌وڵاوا له نێوان مه‌ریوان و سنه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه و تانكێره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی كه له سنووری باشماخه‌وه دێنه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م شوێنه‌وه تێپه‌ڕده‌بن و، به هۆی خراپیی ڕێگه‌وبانه‌كان و كه‌مته‌رخه‌میی شۆفیره‌كان هه‌موو جارێ قوربانیی لێكه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا تانكێره نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی مه‌ریوان بۆ سنه چه‌ندین جار وه‌رگه‌ڕاون و ئاگریان تێبه‌ربووه و جگه له خۆیان ماشێنی ده‌رورووبه‌ریشیان ئاگرتێبه‌رداوه و زیانی قورسی به‌دواوه بووه. کە یەک لە هۆکاری وەرگەڕانی تانکیرەکان بۆ نالەباریی دۆخی رێگەوبانەکانی کوردستان دەگەڕێتەوە کە لەم پێوەندیەش‌دا له شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه و پیرانشار سه‌باره‌ت به خراپیی ڕێگه‌وبانه‌كان ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و داواکاری پێڕاگەیشتن و نوێژەنکردنەوەی رێگەوبانەکەن بوون.