لێكۆله‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆراتێكیان بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه‌ی به تۆڕێكی نهێنیی گواستنه‌وه‌ی چه‌كوچۆڵی ئێران بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕێگه‌ی سومالی و پاشان بۆ یه‌مه‌ن كرد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له نێوان مانگی فوریه تا مانگی مارس ئاماده‌كراوه. له پشكنینێكدا چه‌كوچۆڵی ئێرانی له به‌له‌مه‌كاندا به‌ره‌و سومالی و له‌وێشه‌ه‌وه بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ڕی كراوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان سریاڵ و ژماره‌ی ئه‌م چه‌وچۆڵانه‌ی كه له به‌له‌مه‌كاندابوو و ئه‌و چه‌كوچۆڵانه‌ی له‌به‌رده‌ستی حوسییه‌كاندایه لێك نزیك و پێوه‌ندیی ته‌واویان پێكه‌وه هه‌یه.
ڕاڤه‌كارانی ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ئه‌م بایه‌ته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی كه‌م له‌م چه‌كوچۆڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌مه‌یان ده‌رخستووه كه تۆڕێكی نهێنیی له نێوان ئێران و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ندا هه‌یه و له ڕێگه‌ی سومالیه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گا.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندین باری قاچاخی چه‌كوچۆڵ كه بۆ یه‌مه‌ن ده‌نێردرا له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
له لایه‌كه‌ی دیكه كاناڵی خه‌به‌ری سی ئێن ئێن ڕایگه‌یاندبوو كه هێزی ده‌ریایی ئوسترالیا پاپۆڕێكی ماسیگرتن، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك چه‌كوچۆڵی جۆاروجۆر بوو كه بۆ یه‌مه‌ن ده‌نێردران ده‌ست به‌سه‌رداگیرا.
هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریایی ئوسترالیا ده‌ڵێ، یه‌كێك له ناوه‌گانه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه به ناوی ئێچ ئێم ئێس داروین، له كاتی گه‌شتكردندا له ٢٧٥ كیلۆمیتریی ئاوه‌كانی عه‌مان، پاپۆڕێكی ماسیگراتنیان به بێ ئالای هیچ وڵاتێك ڕاگرتبوو كه كۆمه‌ڵێك چه‌كوچۆڵی وه‌ك 2 هه‌زار گولله‌ی ئی كی – ٤٧ و ١٠٠ خۆمپاره‌ئه‌ندازی تێدابوو، ڕاگیرا كه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌نێردرا.