به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز و ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان له شاری بانه و ده‌ورووبه‌ری چالاكیی ته‌بلیغی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ١٠ی سه‌رماوه‌ز ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی ساڵیادی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕۆژی ئاڵای كوردستان له نێو شاری بانه و لە چەندین شوێنی گرینگی ئەوشارە چالاكیی ته‌بلیغی كرا. ئه‌م شوێنانه بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی ساڵح ئاوا، هه‌مزاوا، دوو كانیان، پیرمراد، چیای ئاربابا و دووزین.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان وێڕای ناردنی سڵاو و ده‌سخۆشانه له ئه‌ندامانی ولایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە شاری بانەی دێمۆکرات ویست، كار‌و چالاكیی ئه‌وان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و كوردایه‌تی ده‌زانێ.