بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە بەرەبەری هاتنی رۆژی ٢٦ی سەرماوەزی سەرمای ستەم بەزێن، واتە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان رۆڵەی گیانباز و بە وەفای گەل و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک ، ئەندامان،دۆستان و هۆگرانی حیزبە لەمێژینەکەمان لە شار و ناوچەی دیواندەرە کۆمەڵیک چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا دڵسۆزانی حیزب وگەڵ ، بە شێوەی بەربەرین بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار، هەروەها هەڵکردنی وێنەی رێبەرانی سوور خەڵات و یادکردنی سەرجەم شەهیدانی سەربەرزی گەلەکەمان لە گەڵ رێباز و ئامانجی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری دیواندەرە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراوە، بریتین لە؛
گەڕەکی”بێهداشت”، باشگای ناوەندی بێهداشت، جاددەی سەرقەڵا، مزگەوتی خومەینی و پارکی شار ، خیابانی ١٦ میتری، باشگای حیجاب، قوتابخانەی کوڕان لە خیابانی ١٦میتری، کۆڵانی ئەمین فەلاحی، کۆڵانی هەڵاڵە لە شەقامی ئازادەگان، گردی شێرعەلی، بۆستانی ئەندیشە و بیمارستان و چەند شوێنی دیکە لە دەوروبەری شاری دیواندەڕە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب وێڕای سپاس وپێزانین ، لە دۆستان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی دیواندەرە، دەستخۆشییان لێدەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.