بارودۆخی پارێزەرانی پارێزگای کرماشان بە هۆی هەڵسوکەوتی خراپی دادگاکان قەیراناوی بووه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگهیهنه نێوخۆییهکان، بهرتهسککردنهوهی سەربەخۆیی و بێ بایەخ کردنی جێگە و پێگەی پارێزەران، لە گرینگترین گرفتەکانی کۆمەڵگای پارێزەرانی کرماشانه.
ههیئهتی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارێزەرانی دادگوستەریی کرماشان، وێڕای ئاماژە بە کەموکۆڕی و کێشەکانی بەردەم پارێزەران، کۆڕی نوێنەرانی پارێزگای کرماشانیان لە دۆخی ئەم توێژە ئاگادار کردەوە.
لە دوایین کۆبوونهوهی خۆیاندا، دادگاکانی سەر بە دەزگای قهزایی، وەک پێشلکەرانی سەرەکیی سەربەخۆیی و جێگە و پێگەی پارێزەران باسیان لێ کرا.
بە قسهی پارێزەرانی کرماشان پشکنینی گیرفان و جانتا، وەرگرتنی مۆبایل و زۆرشتی دیکە، شکۆی پارێزەران دەشکێنێ و ئەم کردەوهیهی دادگاکان بە پێچەوانەی ناوەرۆکی پارێزەرایەتییە.
چوونەسەرێی تێچووی دادڕەسی، شێواندنی سیمای پارێزەران لە بەرنامە تەلەوێزیۆنییەکان، و نەدانی پارەی خەزێنەی دەوڵەت بە پارێزەران، لەو کێشە و پرسانە بوون کە لهم کۆبوونهوهیهدا باسیان لێ کرا.
بهپێی مادەی ٤٨ی یاسای دادڕەسیی سزادان، لایەنەکانی کێشە لە تاوانە “ئەمنییەتی” و “ڕێکخراو”ـهییەکان، تەنیا لەنێو پارێزەرانی جێی پەسندی دەزگای قهزایی دەتوانن پارێزەر بۆ خۆیان دیاری بکەن.
شایانی باسه، که له ئاستی ئێراندا زیاتر لە ٦٠ هەزار پارێزەر ههیه، کە لەوانە ڕێژەیەکی کەمیان ژنن و توانیویانە تێکەڵ بە بازاڕی کاری پارێزەران بن.