به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و قاسم سلێمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب پێشڕه‌ویان كرد. له‌م به‌ینه‌دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زۆر كوژران هه‌ر بۆیه فه‌رانسه داوای كۆبوونه‌وه‌ی خێرای شورای ئه‌مینه‌تی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاڵمان، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی باب ئه‌لنیرب له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سڤیل و بێگوناح كوژران و بریندار بوون به‌ڵام هێشتا ئامارێكی ورد له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌قسه‌ی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه، كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌نه، بۆردومانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه..
كومیته‌ی به‌رگریی شاری حەلەب گوتی، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له حاڵی دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی بۆردومانه‌كه بوون له ناكاو به‌هۆی ڕاكێتهكانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه زیاتر له ٢٥ كه‌س له چركه‌یه‌كدا کوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه ڕایگه‌یاند كه ئه‌رته‌شی سووریه له ماوه‌ی ١٤ كاتژمێری ڕابردوودا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی سه‌رچاوه ههواڵدهریهكان، زۆرترین مه‌ترسی له نێوان دوو به‌ره‌ی شه‌ڕدایه كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د و سلێمانی به پشتیوانی رووسیە ڕۆژاوای شاری حه‌له‌بیان له‌به‌رده‌ست دایه، له حاڵێكدا كه ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م شاره هێشتا به‌ده‌ستی ناڕازییانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه.