سایتی خه‌به‌ریی “هیل”ی سه‌ربه كۆنگره‌ی ئا‌مریكا له ڕاپۆراتێكدا له ژێر ناوی “پاره‌كانی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران بۆ چالاكییه تیرۆریستییه‌كان خه‌رج ده‌كرێ” دەڵێ، گۆڕانكاریه‌كانی پاش ڕێكه‌وتنی ناوكی سه‌لماندی كه پاش ئه‌م ڕێكهوتنهش بارودۆخی ئابووری ئێران هیچ باش نه‌بوویه‌وه به‌ڵكوو هه‌موو پاره‌ی به‌رهه‌می ئه‌م ڕێكه‌وتنه بۆ گرووپه تیرۆریسته‌كان خه‌رج ده‌كرێ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گۆڕانكارییه‌كانی پاش ڕێكه‌وتنی ناو‌کی هیچ قازانجێكی بۆ چینی ناوه‌ڕاست نه‌بوو. خەڵک هەروا به‌ده‌ست بێكارییه‌وه دەناڵێنن و سه‌رمایه‌گوزاره بیانییه‌كانیش له ترسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ڕێژیم تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خۆیان له ئێران بواردوه و هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌م وڵاته‌دا نه‌كردوه.
تا ئێستا ڕه‌وتێك كه توانیویه قازانج له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ببینێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵا و سپای پاسداران بوون.
سپای پاسداران به داهاته ڕاگیراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران په‌ره پێ دەدا و به‌شێكیشی بۆ هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانی ڕێژیم خه‌رج دەکرێ. له په‌نای ئه‌م ته‌خشان په‌خشانه‌دا هه‌ندێكیش بۆ چەکدارەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران خه‌رج كرا.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه گیروگرفتی ئێران ته‌نیا كێشه‌ی ئابووری نییه به‌ڵكوو به خێرایی گیروگرفتی سیاسی داوێنی كۆماری ئیسلامی گرتووه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ بارودۆخی بنیادیی ئێران خراپ و خراپتر ده‌بێ.