وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە، تێکدانی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ، لە بەرژەوەندیی ئێراندا دهبێ.
هێنری کیسینجێر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، فراوانبوونی دهسهڵاتی ئێران بەسەر ناوچەکەی بە گەورەترین کێشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دانا و، گوتی، دەبێ واشنگتۆن لەو بارەیەوە بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی نیشان بدا.
ههروهها ئاماژهی بهوهش کرد که ئەگەری لادان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڕۆژئاوا، بەر لەوەی بە قازانجی ئەمریکا بێ، لە بەرژەوەندیی ئێراندا دەبێ.
لەلایەکی دیکەوە لهبارەی هەڵوێستی بەرپرسانی ئێران لەسەر بەردەوامبوون یان ، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە لەلایەن دەوڵەتی نوێی ئەمریکاوە، ئاژانسی ئیسنای ئێران لێدوانێکی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانی بڵاو کردهوه، کە تێدا سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە پێویستی دەزانێ لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەکەی لەسەر ترامپ بە شێوەیەک بێ، کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بتوانێ هەڵوێستێکی ڕوون و شەفافی لەو بارەیەوە هەبێ.
هەر بۆیە لاریجانی داوای له بەرپرسانی حکوومەتی وڵاتەکەی کرد که پێش ڕووداوەکان نەکەون و بەپەلە بڕیار نەدەن. هەڵویستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترامپ و چەند کەسی دیکە لە هاوبیرانی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ناوکییان کردووە.