یەکیەتێی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی نۆامبەر، ڕۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، سمینارێکیان بۆ بەڕێزان مەریوان هەڵەبجەی لێکۆڵەر و رووناک‌بیر لە بواری ئیسلامدا و “کریستین ئۆرەن” بەرپرسی بەشی پەنابەران لە شارەوانیی “شێسمۆ” پێک هێنا. رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٦ی نوامبری ٢٠١٦ی زایینی، سیمنارێک لە ژێر ناوی توندوتیژی دژ بە ژنان و خۆراگری ژنی کورد لە ئەمڕۆدا، لە لایەن یەکیەتێی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەرێوەچوو. سەرەتا سیمینارەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی ئەو ژنانە کە لەرێگای سەربەستیی ژن‌دا سەریان نایەوە، دەستی بە کارەکانی کرد. پاشان لە لایەن خوشکە “شیرین تاهیریفەر” باسێکی کورت لەسەر سمینارەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. دوابەدوای ناوبراو، کۆرگێڕی یەکەم “کریستین ئۆرەن” باسێکی تێر‌و تەسەلی لەسەر چەوسانەوەی ژنان بە تایبەت ئەو ژنانەی کە لە رێگای هاوسەرگیرییەوە دێنە وڵاتی نۆروێژ، پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ئەوجار نۆرە گەیشتە کۆرگێڕی دووهەم بەڕێز “مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی”، کە باسەکەی ئەو تەوەرانەی لەخۆ گرتبوو: ١- جۆره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی: “هەڵەبجەیی” پێی وا بوو که ده‌بێت ژنان ئه‌وه بزانن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی توندوتیژی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی پته‌وه‌ی به په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ئایینه‌کان به تایبه‌ت ئاینی ئیسلام، چونکه کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست موسڵمانن و ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی یاساکانه. ٢- تێگه‌یشتن له‌و کێشانه‌ی که ڕووبه‌ڕوی ژنان ده‌بنه‌وه: کۆڕگێڕ پێی وابوو ده‌بێت تێگه‌شتنمان هه‌بێت بۆ ئه‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه، چۆنن؟ چ زیانێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له ژنان ده‌ده‌ن؟ چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به یاسا‌و ده‌ستوری وڵاته‌وه هه‌یه؟ حیجاب و زیانه‌کانی، فره‌ژنی و زیانه‌کانی، تا دوایی. ٣- چاره‌سه‌ری کێشه‌کان: مەریوان هەڵەبجەیی پێی وابوو که به ته‌نها یاساکان ناتوانن گۆڕانکاریی دروست بکه‌ن، ئه‌وه ڕاسته که یاساکان به‌رگری له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن به‌ڵام ناتوانن بنه‌بڕی توندوتیژیه‌کان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی که توندوتیژی ناهێڵێت سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه‌و، ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و شێوازانه بگۆڕین که ده‌بنه مایه‌ی توندوتیژی. به تایبه‌ت سیسته‌می خوێندن که ده‌بێت له هه‌موو ده‌قه ئایینه‌کان دوور بخرێته‌وه و، سیسته‌مێکی نوێ بخرێته شوێنی که له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤدا بگونجێت. بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار‌و وەڵامی ئامادەبووان، کە سەرجەم پرسیارەکەکان لە لایان کۆڕگێڕانەوە وەڵام درانەوە.