ئەشکەوتی گوندی سەهۆڵان کە شوێنێکی ژینگەییە وگەشتیارییە و بۆ بەشێک لە کرێکارانی خەڵکی ئەو گوندە بۆتە سەرچاوی ئابووریی و دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ماوەیە بەرپرسانی باڵای شاری مەهاباد هەر کات بە بیانوویەک بەربینگ لە کرێکارانی کورد دەگرن و، دەیانهەوێ کە لەسەر کاریان لابەرن و، چەند کەسێکی تورک لە جێگەیان دابنن. هەروەها بە پێی قسەی کەسێکی خەڵکی گوندی سەهۆڵان بەر پرسانی پێوەندیدار بە شوێنی گەشتیاری سەهۆڵان بە مەبەستی بیانوو وەدستکەوتن، لە نێو کرێکاران سیخوڕیان خزاندوەو بە تەمان کە بەرەبەرە جیگەی کریکارانی کورد بدەن بە کەسانی دیکە.
ئەم پیلانە لە زۆر شوینی دیکەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێ و چەندین شوێنی دیکەش رووی داوە.ماوەیەک لەمەوبەر کرێکارانی کیشت وسەنعەتی مەهاباد تووشی وەها پلانێک بوون.
لە چەند رۆژی رابردووش نوێنەری شاری ئیلام ئەم گرفتەی خستە بەرباس کە بەشێکی زۆر لە کارگە و بنکە ئابوورییەکان ئیلام دراوە بە کەسانێک کە خەڵکی ئەو پارێزگە نین.ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگای ئێمە زۆرترین رێژەی بێکاری هەیە لە ئێران و لاوانی ئە پارێزگایە بە هۆی بێکاری بە ناچار بەرەو شارەکانی دیکەی ئێران کۆچ دەکەن.