نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری پیرانشار لە مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ڕخنه‌گرتن له وه‌زاره‌تی بێهداشت و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به منداڵانی شیناوێ کوتی، ئه‌م بڕه بوودجه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌م قوتابیه كچانه‌ی شیناوێ له‌به چاو گیرابوو دابین نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕه‌سووڵ خزری ده‌ڵێ، پاش سووتانی قوتابخانه‌ی كچانه‌ی شێناوێ و سووتانی ئه‌م كچانه، قه‌راربوو وه‌زاره‌تی بێهداشت بڕی ١ میلیۆن تمه‌ن به نه‌خۆشخانه‌ی “فاتمه” له با‌تی ده‌رمانكردن و خزمه‌تگوزاریی وی ئای پی نه‌خۆشخانه بدرێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، له ساڵی ٩٣ كه سه‌ره‌تای ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته بوو، ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه ١و نیو میلیارد تمه‌نیان له ڕێگه‌ی زانكۆی زانستی پزیشكیی ئێران له حیسابی بانكیی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام ساڵی ٩٤ ئه‌م پاره‌یه نه‌درا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كومیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس وێڕای ئاماژه به نه‌دانی ئه‌م بڕە پاره‌یه له ساڵانی ٩٤ و ٩٥، گوتی له‌گه‌ڵ نۆبه‌خت قسه‌مان كردوه و داوام له ناوبراو كردوه كه ئه‌م بڕە پاره‌یه هه‌ول بده خێراتر به نه‌خۆشخانه بگا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وره‌ی ئه‌م پزیشكانه‌ش به‌رزبێته‌وه و ڕه‌وتی عه‌مه‌له‌كانیان به باشی بڕواته پێش.
خزری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر ناردنی كچانی شێناوێ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کوتی، ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندیی به بڕیاری گرووپی پزیشكییه‌وه هه‌یه.