ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب، له شاری کوردپه‌روه‌ری مه‌هاباد، پێشوازییان له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمێسۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه، رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌ز، به‌شێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب، له شاری پێشه‌وا قازی، به بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، “رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان” چالاکیی ته‌بلیغییان کرد.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا خه‌ڵکی به‌هه‌ستی مه‌هاباد، له پردی سوور و باغی میکایلی ئه‌وشاره، به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه و وێنه‌ی پێوه‌ندی‌دار، پاڵپشتی خۆیانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و، یادی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل‌یان به‌رز ڕاگرت.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حێزب، وێڕای سپاس وپێزانین، له سه‌رجه‌م دۆستان ولایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، ده‌سخۆشی‌یان لێده‌کا و، سڵاوی بۆ ناردوون.