عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران کوتی، ئێران ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئێرانه .
ساڵحی وتی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دراوه و درێژكردنه‌وه‌ی په‌سندكرانی گه‌مارۆكانی دژی ئێران پێشێلكردنی به‌رجامه.
عه‌لی خامنه‌یی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه7ی سه‌رماوه‌ز له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده نیزامییه‌كانی هێزی ده‌ریایی کوتی، ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ئاكامی په‌له‌كردنی وتووێژی ناوكیە.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه به هه‌واڵنێرانی کوت، كۆمیته‌ی چاوەدێریی به‌رجام دوای قسەکانی عه‌لی خامنه‌یی له ئێران پێك هات كه به تێروته‌سه‌لی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر ئێران ئامادەکاری ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌لی خامنه‌یی نه‌كرد به‌ڵام پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی دیكه درێژ بكاته‌وه ئه‌وه بڕیارنامه‌ی به‌رجامی پێشێل كردوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران هیوای خواست كه ڕێكه‌وتنی نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان خه‌وشدار نه‌بێ, ئه‌گه‌ر خه‌وشداریش بێ له‌لایه‌ن ئامریكاوه ده‌كرێ و هه‌ر ئامریكاشه ده‌دۆڕێ.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا لەم دواییانەدا درێژكردنه‌وه‌ی قانوونی گه‌مارۆكانی دژی ئێرانیان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ په‌سند كرد. ئه‌م قانوونه هێشتا له‌لایه‌ن مه‌جلیسی سه‌نا و سه‌ركۆمارەوە په‌سند نه‌كراوه.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكانی دژی ئێران له لایه‌ن ئامریكاوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ درێژ بكرێته‌وه ئێمه وه‌ڵامی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه و بێده‌نگ دانانیشین.