هێندێک له میدیاكانی کوردی ئاشكرایان کردووه که توركیە پیلانی تیرۆركردنی ڕێبه‌رانی كوردی دارشتووە.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌دا هاتووه: تیمە تایبەتیەكانی سەربە دەزگای هەواڵگری توركیه (میت) ئامادەكاری بۆ تیرۆركردنی بەرێوەبەران و كەسایەتییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.
بڕیاری ده‌ستگیركردنی “ساڵح موسلم” له‌لایه‌ن دادگای توركیه‌وه دوای پوچه‌ڵبوونه‌وه‌ی هەوڵی تیرۆر کردنی ناوبراوەوە دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی دوو وڵاتی ئورووپا ئاشكرایان كردووه، توركیه پیلانه‌كه‌ی شكستی هێناوه‌و پووچه‌ڵ بووەته‌وه.