له‌سه‌ر بڕیارێکی نهێنیی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌پۆلی سه‌ركوت و ده‌سبه‌سه‌ركرانی نوێنه‌رانی مه‌جلیس ده‌ستی پێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه حوكمی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٧ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شواری ئیسلامی دەر‌چووه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌باره‌ی یاشار سوڵتانی كه گه‌نده‌ڵییه‌كانی باندی قالیبافی له‌قاودا، و ٦٣ حیسابی شه‌خسی و ناقانوونیی سادق لاریجانیی ئاشكراكردبوو، وەدەنگ هاتوون.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش سادق لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌سیجییه‌كانی ئێران هێرشی كرده سه‌ر مه‌حموود سادقی، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا قاسم سلێمانی ناوچاوانی ماچ كرد و گوتی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌بێ شانازیت پێوه بكا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری‌ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی مه‌حمود سادقی و هەوڵی گرتنیان داوە کە له لایه‌ن خوێندكاران و چالاكانی سیاسی و خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه تا شه‌وی ڕابردوو نه‌یانتوانیوه ده‌سبه‌سه‌ری بكه‌ن.
مه‌حمود سادقی، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ئیلنای ڕاگه‌یاند كه مه‌ئمووره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه ده‌سبه‌سه‌رم بكه‌ن كه ئه‌مه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ قانوونی چاوەدێری و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه.