کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووکان وێڕای خستنە بەر باسی یاسای قەزایی ئێران ، سەبارت بە سزای قامچی لێدان لەو وڵاتە رەخنەی توندی لە جێبەجێ کردنی سزای قامچی لێدان گرت و داوای کرد کە ئەو سزایە لە ئێران ڕابگیرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەک لەمەو پێش هێزەئەمنییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵێک نزیک بە ٣٥لاو کە لە مێوانییەک بەشدارییان کردبوو دەسبەسەر دەکەن و، لە لایەن دادگاوە هەرکام لەو کوڕ وکچانە بە لێدانی ٩٩ قامچی مەحکووم دەکرێن. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە و بەڕێوەچوونی سزای هاوشێوە لە ئێران کە زۆرجار لە پێشچاوی خەڵکەوە جێبەجێ دەکرێ،
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان ئەم سزایەی بە نامرۆڤانە زانی و، ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئاگادار کردەوە کە دژ بەم یاسا قەزاییەی ئێران رابوەستن و هەڵوێستیان هەبێ.
وەک لە هەواڵەکانی کوردستان وکوردا باس کرا مانگی رابردوو، دادگای شاری ورمێ سزای قامچی لێدانی بەسەر ١٧ کرێکاری کانزایەک لە میاندواو بڕیەوە کە بەرانبەر بە لە کار دەرکردنی ٣٥٠ کرێکاری ئەو کانزایە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.
لە چەند رۆژی رابردوویشدا، کەیوان کەریمی دەرهێنەری لاوی کورد بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی بانگهێشتی زیندانی “ئێوین” دەکرێ کە یەک لە سزاکانی لێدانی ٢٣٠قامچییە.
شایانی باسە لێدانی قامچی سزایەکی یاساییە و رۆژانە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە بەڕێوە دەچێ.