ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی نوامبری ٢٠١٦ له شاری لوتزهرن-ی وڵاتی سویس، ڕێوڕسمێك به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ٣٨ ساڵه پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێوه چوو. له‌و ڕێوڕسمه‌دا كه هه‌زارن كه‌س له كوردستانیان و ، هه‌ردوو كه‌سایه‌تی سیاسی و دیاری باكوری كوردستان: “زووبهیر ئایدار” ئه‌ندامی كۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كۆما جڤاتا كوردستان( ك ج ك ) و “دوكتۆر ڕه‌مزی كارتال” هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل، تێدا به‌شدار بوون، به فه‌رمی بانگهێشتی كۆمیته‌ی سویسی حزبی دێموكراتی كوردستان كرابوو. هه‌یئه‌تێكی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته، بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد.
پەیامی کومیتەی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان له لایەن زاهید شاعیری پێشكه‌ش به به‌شداران كرا، كه تێیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی ٣٨مین ساڵی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە پیرۆزبایی له ئه‌ندام و لاینگرانی ئه‌و پارته كرابوو، باسێكی كورتیشی له سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ به‌شداران كرد. له به‌شێكی دیکەی په‌یامه‌ی کومیتەی حدک دا هاتبوو: گه‌له‌كه‌مان له‌و قۆناغه‌ی مێژوویی‌دا، له بوونی پارت و ڕێكخراوه‌دا ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا شتێك كه پێویسته و له هه‌موو چه‌كێك به بڕشتر و به كه‌مترین تێچوو ده‌ست ده‌كه‌وێ برایه‌تی و یه‌ك ڕیزیه ، كه حیزبی دێموكراتی كوردستان هەموو کات دەستپێشخەر بووە بۆ ئەو پرسە گرینگە.
له بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا هاتبوو: چۆن هه‌ر تاكێكی كورد گومانی لەوەدا نیە كه كوردستان یه‌ك وڵاته، ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه‌ش باوه‌ڕ بكه‌ن كه دوژمنه‌كانیش وەک یەکن و هیچ جیاوازییەکیان نیە. بۆ دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌رچوار وڵاتی داگیركه‌ری كوردستان یه‌ك سیاسه‌ت پهیرهودهكرێ.
شایانی باسه كه له په‌راویزی ئه‌و ڕێوڕسمه‌دا هەیئەتی حیزبی چاویان به هه‌ردووك به‌ڕێزان: زووبهیر “ئایدار “و “دوكتۆر ڕه‌مزی كارتال” كه‌وت و باسیان له هه‌لوومه‌رجی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سیاسه‌تی ئێستای حیزبی دێموكراتی كوردستانییان کرد. جێگەی ئاماژه‌یه كه حیزبی دێموكراتی كوردستان ته‌نیا حیزب بوو له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان كه په‌یامیان به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكەش كرد.