غوڵامحسێن ئژەیی وتەبێژی دەزگای قەزایی رۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە شوورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پەسەندکراوێکی دەرکردووە کە بە پێی ئەو پەسەندکراوە، کەسانێک کە لە میدیاکانی دەرەوەی سنووری ئێران لێدوان و دەرکەوتنیان هەبێ ، بە توندی سزا دەدرێن.
ناوبراو هەرچەشنە لێدوان و دەرکەوتنی لە میدیاکانی ئوپوزسیونی بە تاوان ناوبرد. هەر لەم پێوەندییەدا رۆژی پێشتر دادستانی تارانیش وتی: ئەوکەسانەی کە لە راگەیاندنەکانی دەروەی ئێران ، وتووێژ و دەرکەوتنیان هەبێ، بڕیاری قەزاییان بۆ دەردەکرێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم هەڵویستە قەزاییە بۆ دەرکەوتنی چەند نوێنەری مەجلیسی شووڕای ئیسلامی لە میدیایەکی دەرەوی ئێران دەگەرێتەوە و چەند رۆژ لەمەو بەریش فائیزە هاشمی لە وتووێژێکدا، لە گەڵ تلوێزیونی ئینترنیتی باسی لە گەندەڵیی ماڵی و ناروونی ماڵی بەرپرسی دەزگای قەزایی کردبوو هەر ئەمەش ،هەڵویستی توندی دەزگای قەزایی لێکەوتەوە
موحسینی ئژەیی هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕاشکاوی باسی لەوە رد هەر چەشنە باس کردن لە کۆماری ئیسلامی لە میدیاکان و راگەیاندنەکانی دەرەوەی ئێران قەدەغەیە و، هەر کەس ئەم پەسەند کراوە پێشێل بکا، سزا دەدرێ.
شایانی باسە ماوەیەکە چەند نوێنەری مەجلیس لە وتووێژەکانیاندا، لە گەڵ میدیاکانی دەرەوە ، باسیان لە هەبوونی دەیان ژمارە حیسابی بانکی بەرپرسی دەزگای قەزایی کردبوو. ئەمەش کاردانەوەی توندی دەزگای قەزایی لێکەوتەوە و بڕیارە مەحموود سادقی نوێنەری شاری تاران لەم بارەوە دادگای بکرێ.