دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەو فیلمی لێدان و بێرێزی کردنی کاربەدەستانی شارەداری شاری “فومن” و ” ورمێ لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و نارەزایەتی دەربڕینی بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی مافیی مرۆڤ لە بارەوە. لە چەندین رۆژنامە و ماڵپەری ئێرانی ئەو رووداوەیان خستە بەرباس وشرۆڤە.
رۆژنامەی ئیعتماد رۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز لە بابەتێک بە تێروتەسەڵی باسی لەو دوو ڕووداوەی کردوەو، ولەو بابەتەدا هاتووە؛ ” کە رەنگە زۆجار ئەم حاڵتە رووی دابێ واتە لێدان وسووکایەتی کردن بە ژنە دەسفرۆشێک، بەڵام ئەمرۆکە بە هۆی هەبوونی ئینترنیت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم چەشنە رووداوانە ناشاردرێتەوە و چیتر بەرپرسان دەستیان ئاوەڵە نیە و شاردنەوە کردەوەی لەو چەشنە.
رۆژنامەی ئیعتیماد بە دانانی وێنەی لێدان و سووکایەتی کردن بە ژنە دەسفرۆشێک لە شاری “فومن” باس کردن لە سیاسەتی کۆکردنەوەی دەسفرۆشان لە شارەکانی ئێران لەم بارەوە سەرەڕا ڕەخنە گرتن لە سیاسەتێکی بە پەلە و لە بەرچاو نەگرتنی تێچوو و کاردانەوەکانی، بە وەبیر هێنانەوەی بەهاری عەرەبی لە وڵاتی توونس نووسیویەتی: با بەرپرسان بزانن کە کۆی رووداوەکانی توونس و سەرنگۆن بوونی دەوڵەتی ئەو وڵاتە، لە وەها هەڵسوکەوت کردنێک لە گەڵ دەسفرۆشیک دەستیپێکرد. کە نەک تەنیا توونس چەندین ولاتی دیکەشی گرتەوە.
رۆژنامەی ئیعتماد بە هەڵسەنگاندنی کاردانەوە جیاجیاکانی لێدان وسووکایەتی کردن بە دەسفرۆشان و پەرەستاندنی تۆرەکۆمەڵایەتتیەکان دەنووسی: لە ولاتێک کە زۆر کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتی دیارونادیار هەیە رووداوی وەها دەتوانی ببێتە هەوینی شۆرشێکی گشتگیر و مەترسیدار.