بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە هێرانا، ژنانی بەندکراو لە زیندانی “اوین”ی شاری تاران بە بۆنەی ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ توندویژی بەرانبەر بە ژنان” بۆ ئەم یادە جیهانییە رێورەسمێکیان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵی چالاکانی مافی مرۆڤ بە بۆنەی ٢٥ نوامبر ژنانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی “اوین” لە دەوری یەک کۆبوونەوە
لەم کۆبوونەوەدا بەشیک لە ژنانی زیندانی سەبارەت بە کێشە وگرفتەکانی ژنانی لە کۆمەڵگای ئێران و هەڵسوکەوتی ناشیا و یاسایی ناوەندەکانی پێوەندیدار قسە وباسیان کرد. ئامادەبووانی ئەو رێورەسمە بە خستنە رووی کۆمەڵێک لەمپەر لە سەر رێی ژنان کە ناتوانن بە مافەکانی خۆیان بگەن لەو بارەوە ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دەربڕی و هەبوونی توندوتیژی دژی ژنانیان لە ئێران بە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی وسیاسی لە قەڵەم دا.
شایانی باسە لە ساڵی ١٩٨١ی زایینی هەرساڵە رۆژی ٢٥ی نوامبر بە رۆژی بەرنگاربوونەوەی دژ بە توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان ناوزەد کراوەو بەم بۆنەوە لە سەرانسەری جیهان کۆمەڵێک چالاکیی و کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێ. ئەمساڵیش لە سەردەستی بەشێک لە ژنانی چالاک و هەروەها بان.کی. مۆن سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان خوازیاری ئەوەبوون کە بەشێوەیەکی بەربڵاو گرینی بەم پرسە بدرێ و بە دەستنیشان کردنی ١٦ رۆژ بۆ هاوپێوەندیی جیهانی لەم بارەوە رەنگی پرتەقاڵییان هەڵبژارد و، لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان دەنگەدانەوەی خۆی هەبوو.
بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە لایەن رێکخراوە نێو نەتەوەییەکانەوە رێژەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان لە ئاستی جیهان لە هەڵکشان دایەو، وڵاتانی ئاسیایی و ئافریقایی خاوەنی زۆرترین ئامارن لەم بارەوە.
هەروەها بە رەخنە گرتن لە کلتوور و نەریتی باو، لە هێندێک وڵات وەکوو ئێران و ئەفغانستان و چەندین وڵاتی ئورووپایی ڕایانگەیاند کە لەو وڵاتانەدا توندوتیژی کردن لە گەڵ ژنان بۆتە شتێکی ئاسایی و زۆربەیان بە پرسێکی نێو ماڵی خۆیانی دەزانن.
شایانی باسە شووڕای گشتیی رێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ١٧ ئوکتوبری ساڵی ١٩٩٩ی زاینی ،٢٥ی نوامبری وەک رۆژێکی جیهانیی دەستنیشان کرد.