بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند رۆژ لەمەوپێش هۆگر و تێکۆشەرێكی لەمێژینەی حیزب لە شاری شنۆ کوچیدوایی کرد، عەلی شێرعەلیزادە، ناسراو بە مێرزا عەلی، خەڵکی ناوچەی شنۆ کە ساڵانێک لە سەر پاڵپشتی کردن لە حیزبی دێمۆکرات لە دەیەی٦٠ هەتاویی لەلایەن رێژیمەوە دەسبەر و زیندانی دەکرێ.
ناوبراو هەمووکات لە پشتیوانی کردن لە حیزب و ورە بەخشین بە لاوان و پەرەدان بە هەستی نیشتمانپەروەری درێغی نەدەکرد و هەتا سەر بە رێباز و ئامانجەکانی حیزب وەفادار مایەوە.
مێرزا عەلی لە تەمەنی ٦٠ساڵەیی بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە و سەرەخۆشی بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.