فیدڵ كاسترۆ، ڕێبه‌ری كووبا سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان كرد. پاش مردنی كاسترۆ، ڕێبه‌ری وڵاته جیاجیاكان سه‌باره‌ت به مردنی ناوبراو كاردانه‌وه‌یان له خۆیان نیشان دا.
له‌م نێوانەدا باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئەمریكا و دۆناڵد ترامپ سه‌ركۆماری نوێی ئەو وڵاتە سه‌باره‌ت به مردنی كاسترۆ دژكرده‌وه‌یان له خۆ نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌سنیم، باراك ئۆباما له به‌یاننامه‌یه‌كدا پرسه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی كاسترۆ كرد و گوتی: مێژوو ده‌بێ كاریگه‌ریی ناوبراو له‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی دیكه تۆمار بكا و لەو بارەوە دادوه‌ریی بكرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ئا‌مریكا ئاماده‌یه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی كووبا درێژ بكا.
به‌ڵام دۆناڵد ترامپ به پێچه‌وانی ئۆباما له به‌یاننامه‌یه‌كدا كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان دا و گوتی فیدڵ كاسترۆ دیكتاتۆرێكی بێبه‌زیی بوو.
له به‌یاننامه‌ی ترامپدا هاتووه كه فیدڵ كاستێرۆ دیكتاتۆرێكی بێبه‌زیی بوو كه چه‌ندین ده‌یه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركوت كرد و، جگه له هه‌ژاری هیچی بۆ به‌جێ نه‌هێشتن و، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كووبا له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خۆیان بێبه‌ش بوون.
ترامپ مردنی كاسترۆ بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به باش زانی و، گوتی: “هه‌نگاوێكی نوێ به‌ره‌و ژیانی ئازاد هه‌ڵدێننه‌وه. ناوبراو به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كووبادا كه بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌یان یارمه‌تییان بدا.