به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و زێرئاوی ئاواییه‌كانی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ١٠٠ ئاوایی ئه‌م پارێزگایه به هۆی وشكه‌ساڵی و وشكبوونی گۆلی ورمێ، ئاوی خواردنه‌وه‌یان سوێر بووه.
سابیر خوسره‌وزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاو و زێرئاوی ئاواییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای ورمێ به هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕاگه‌یاند كه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ، ئاوی ٤٠ ئاوایی به گشتی سوێر بوون و بۆ خواردنه‌وه نابن.
خوسره‌وزاده هه‌روه‌ها گوتی: وشكه‌ساڵی و وشكبوونی گۆلی ورمێ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سوێربوونی ئاوی ١٠٠ ئاوایی ئه‌م پارێزگایه‌ن.
وشكبوونی گۆلی ورمێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وه‌نده به‌خێرایی بووە كه مه‌ترسیی خێراتریشی به‌دوادا دێ.
عیسا كه‌ڵانته‌ری، جێگری سه‌ركۆماری له كاروباری ئاو و سكرتێری گشتیی ستادی ژیانه‌وەی گۆلی ورمێ گوتی: “له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئاوی گۆلی ورمێ ١٥ سانتیمیتر به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام ژیانه‌وه‌ی ئه‌م گۆله پێوه‌ندیی به به‌رده‌وامیی چالاكی و سه‌رمایه‌گوزاری له پڕۆژه‌كانی ژیانه‌وه‌ی گۆلی “ورمێ”وە هه‌یه”.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێته‌سه‌ر كار ده‌بێ گۆلی ورمێ ببووژێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تێچووی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ نزیك به ٦ بۆ ٧ میلیارد دۆلاره، به‌ڵام تێچووی وشكبوونی گۆلی ورمێ زیاتر له هه‌زار میلیارد دۆلار ده‌بێ و دەبێتە هۆی ئەوەیكە ده‌بێ دوو شاری ته‌ورێز و ورمێ بگوازرێنه‌وه.
ئه‌وە له حاڵێكدایه كه بوودجه‌ی پێویست بۆ ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ دابین نه‌كراوه و به‌شێك له پڕۆژه‌كانی وه‌ستێندراون و، ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیش بوودجه‌كه‌ی كه‌م كردۆته‌وه.