بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە درێژەی دەسبەر کردن و بانگهێشت کردنی چالاکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک بەناوی “هێمن حسێنی” دەسبەسەر کرا.
هەروەها هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردەوە کە چوار کەس لە چالاکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر بە تاوانی پێوەندیی لە گەڵ حیزبە رۆژهەڵاتییەکان دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
“هیوا دەستباز” بە بارمتەی ١٦٠ملیون تمەنی و “کامیل شەریفزادە”، غەریب شەریفزادە و ناسر رەحیمی بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراون.
ساڵی ڕابردوو، ناوەندی تاوانە رێکخراوەییەکانی “سایبێری”ی سپای پاسداران گەڵاڵەیەکی لە ژێر ناوی “عنکبوت١” بەڕێوەبرد کە بەشێکی بەرچاو لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەکانی فەیسبووک و تێلێگرام دەسبەسەر کران و لە سەریەک ١٠ کەس بە ٤٥ ساڵ زیندان سزا دران.