بەرپرسی گشتیی هێزە چەکدارەکانی رێژیم باسی لە دامەزراندنی پایەگای نیزامی و بنکەی مووشەکی لە ئاوەکانی سووریەو یەمەن کرد.
پاسدار باقری رۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز بە مەبەستی هەڕەشە کردن لە وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەواڵی دامەزراندنی بنکە و مۆڵگەی نیزامی کرد لە سنوورەکانی یەمەن و سووریە و بە تایبەتی بنکەی مووشەکی لە ئاوەکانی ئەو دوو وڵاتەی خستە بەرباس.
ناوبرا راستەوخۆ باسی لە دەستێوەردانی نیزامی لە سووریە کرد و گوتی: دەبێ هەوڵ بدەین رێژەی پاسدار و فەرماندەکانمان لە سووریە زیاتر بکەین داویشی کرد کە کەسانی خۆبەخش بۆ شەڕ کردن لەسووریە ناوی خۆیان بنووسن
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا هەبوونی بنکەی مووشەکی دوورهاوێژی لە پرسی ناوکی بە گرینگتر زانی.ئەمە لاکاتێکدا یەک لە خاڵە جێی ناکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ پرسی مووشەکە دوورهاوێژەکان دەگەڕێتەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دەسپێکی ئاڵۆزییەکان لە سووریە و یەمەنەوە،
بۆتە بەشێک لە رووداوەکانی ئەو دوو وڵاتەو دەیان جار لالەیەن رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە کاولکردن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان مەحکووم کراوە.