هه‌واڵده‌ریی فارس،ڕایگه‌یاند که وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌واڵی بڵاوکراو له رۆژنامه‌ی واڵ سترایت ژۆرناڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی به درۆ زانی و ڕایگه‌یاند، هیچ دانوستانێکی دیکە له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی رێكکه‌وتنی به‌رجام و، هه‌رچه‌شنه گوڕانکاریی له‌م باره‌وه به درۆ له‌م قه‌ڵه‌م دا.
بەهەرام سادقی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران گوتی؛ ئەو هەواڵە دوور لە راستییەو، هیچ دانیشتنێک لەو بارەوە نە کراوەو، وڵاتانی ئورووپا‌و دەوڵەتی نوێی ئامریکا دەبێ لە سەر ڕێککەوتنی بەرجام پابەند بن .
شایانی باسه که رۆژنامه‌ی واڵ سترایت ژۆرناڵ به پێی هێندێک زانیاریی گوتبووی، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی ئێران و گه‌ڵاڵه‌ی به‌رجام دوای سه‌رکه‌وتنی دۆناڵد تڕا‌مپ ، له هه‌ڵبژرادنه‌کانی سه‌رۆک‌کۆماری نیگه‌رانن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رله‌نوێی دانوستان له‌و باره‌وه له تاران ده‌ستیپێکردووه،
سه‌رچاوه رۆژئاواییه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه که ئه‌مریکا و وڵاتانی ئورووپا داوای له ئێران کردووه که ڕاده‌ی ئورانیوومی پته‌و کراوه، له‌و میزانه‌ی که له ڕێککه‌وتنی به‌رجام هاتووه، که‌م بکاته‌وه هه‌تاکوو بیانوویه‌ک نه‌مێنێ بۆ هه‌رچه‌شنه ئه‌رگه‌ری دیکه‌ی دوای هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی تڕا‌مپ.
واڵ‌سترایت ژۆرناڵ له زمانی هێندێک به‌رپرسی رۆژئاوایی رایگه‌یاند که ئەگەرچی لە نێوانی ئێران و وڵاتانی ٥+١ ڕێککەوتن کراوە تاکوو ئێستا ئێران بۆ جێبەجێی کردنی ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوی هەڵنەهێناوە ، ئەوە لە کاتێک‌دایە دانیشتنه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نزیک به مانگێک ده‌بێ ده‌ستیپێکردووه، بارک ئوباما ده‌یهه‌وێت پێش هاتنه سه‌رکاری ترامپ ئه‌م رێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکا.
چاوه‌دێرانی سیاسی دانیشتنه‌کانی سه‌ر له نوێی له سه‌ر پرسی به‌رجام یه‌که‌م هه‌نگاوی کشانه‌وه‌ی دەوڵەتی تاران ده‌زانن به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تڕا‌مپ.وترس لە هەڵوەشانەوە ڕێککەوتنی بەرجام،
شایانی باسە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان سەبارەت بە ئەگەری هەڵوشانەوەی ڕێککەوتنی ناو‌کی هەڵویستیان گرترووەو لە سەر لانەبردنی گەمارۆە ئابوورییەکانیش نارەزایەتییان دەربڕیوە.