سه‌رۆكی ڕێكخراوی پەرەپێدانی قوتابخانه‌كانی ئێران گوتی، ٧٩ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه له ئاستی ئێران‌دا به شێوه‌ی ستاندارد سیستمی گهرمهكهرهوهیان نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، موڕته‌زا ڕه‌ئیسی، جێگری ئاوهندانكردنهوه و سه‌رۆكی ڕێكخراوی پەرەپێدانی قوتابخانه‌كان له ئێران وێڕای ئاماژه به چه‌ند ساڵی ڕابردوو كه به‌شێك له قوتابخانه‌كانی ئێران له هه‌موو بواره‌كانه‌وه ستاندارد كراون، گوتی، له ساڵی ٩٢ بۆ ٩٤ ڕێژه‌ی ١٠٧ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه ته‌نیا كوورهكانیان بۆ كردونه‌ته کوورەی گازی.
ڕه‌ئیسی، جێگری ئاوهندانكردنهوه و سه‌رۆكی ڕێكخراوی پەرەپێدانی قوتابخانه‌كان له درێژه‌دا گوتی، هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا ٧٩ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه له بواری سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه ستاندارد نه‌كراون و به كووره‌ی نه‌وت پۆله‌كان گه‌رم دا‌دێنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست تا ئێستا هیچ ههنگاویێك بۆ سیستمی گهرمكهرهوی ئه‌م پۆلانه ههڵنههێندراوهتهوه و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بڕی ٦٣٠ میلیارد تمه‌نی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه.