دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد که‌سێکی خەڵکی شاری سەردەشتی لە سێدارە دا.
بەپێی هەواڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٤ی سەرماوز، به‌ندکراوێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد لە سێدراە درا.
ئه‌م ئێعدامکراوه کورده به ناوی جەمشید تەهامی، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و ساڵی ١٣٩٢ بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبه‌ر بە بڕیاری دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد لە زیندان ڕاگیرابوو.
بە قسه‌ی یەکێک لە نزیکانی ئەو ئێعدامکراوە، ناوبراو لە کاتی دادگایی کردنیدا هەموو ئەو تاوانە وەپاڵدراوەکانی رەد کردبۆوە.
هەروەها پێشتریش واتە رۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر، بەرپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ 5 که‌سی دیکه‌یان ئێعدام کردبوو.
شایانی باسه لە نێوەراستی مانگی ڕابردوودادا، دەزگای قەزایی حوکمی ئێعدامی سێ که‌سی دیکەی کوردیان لە شارەکانی قەزوین و قوروە جێبه‌جێ کردبوو.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە ٨ەمین حاڵەتی ئێعدام کردنی ئاشکرای به‌ندکراوانی کوردە کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە جێبه‌جێ ده‌کرێ.