فیدیڵ کاسترۆ رێبەری شۆرشی وڵاتی کووبا لە تەمەنی ٩٠ ساڵەیی کۆچیدوایی کرد.
تەلەوێزیونی کووبا بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز لە زمان رائۆڵ کاسترۆ برای فیدڵ کاسترۆ هەواڵی کۆچیدوایی رێبەر و چریکی ناسراوی کووبایی پشتڕاست کردەوە.
فیدڵ کاسترۆ ١٠ساڵ لەمەوپێش بە هۆی نەخۆشییەوە لە دەسەڵات نەماو، جێگەی خۆی ڕادەستی براکەی رائۆڵ کاسترۆ کرد. فیدڵ کاسترۆ لە ساڵی ١٩٥٩ دوای رێکخستنی شۆرشێک دژ بە دیکتاتۆری باتیستا توانی دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتە بەدەستەوە بگرێ و نزیک بە ٥دەهە رێبەری شۆرشی کووبا بوو.
بە پێی راپۆرتی رویتێرز ئەگەرچی کاسترۆ شان بەشانی کەسانێکی وەکوو ئێرنێستو چێگوارا لە ڕیبەرانی کاریزماتیکی ئەمریکای لاتین و وڵاتی کووبا بوو، بەڵام رەخنەگرانی ناوبراویان بە هۆی داخستنی کەشی بیروڕای ئازاد لە وڵاتی کووبا و، زاڵ کردنی سانسۆری حکوومەتی لەو وڵاتەدا تاوانبار دەکرد و بە دیکتاتۆریان لە قەڵەم دەدا.
بە پێی وەسیەتی فیدڵ کاسترۆ، رۆژی شەممە ٦ سەرماوەز لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکەی دەسووتێندرێ.