6 به‌ندكراوی كورد كه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران حوكمی قورسیان له‌سه‌ر دراوه داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، حوكمی “قه‌ساس” و زیندانیكردن بۆ ٦ كه‌س له به‌ندكراوانی كورد كه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی هاشم زه‌یناڵی دراوه تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و تۆمەتبارانی ئەو پەروەندەیە داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن.
پێشتر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ئیعدامی بە سەر یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانی ئەو پەروەندەیە به ناوی “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دنژاد”دا سەپاند و ٥ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به ناوه‌كانی هه‌ڵمه‌ت عه‌بدوڵاهی، سلێمان كری، میلاد عه‌بدی، سه‌عید سپاهی و مسته‌فا ته‌هازاده هه‌ركام حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیرییان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ڕۆژی 6ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٣ ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی هاشم زه‌یناڵی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری نه‌ناسراو كوژرا و پاشان له كۆتایی پاییزی ساڵی ٩٤ داناوه كه نه‌یانكردوه. پاش دوو ساڵ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه حوكمه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی ئەم شەش کەسە لە یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن بەڵام تا کاتی ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵی هیچ حیزب و ڕێكخراوێك كوشتنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی سپای پاسدارانی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه.