٣ به‌ندكراوی كورد له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا، سه‌رجه‌م حوكمی ١٣٠ مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی مرۆڤایه‌تی، یه‌كێك له چالاكانی شاری سه‌قز به ناوی سه‌یوان عه‌لیزاده كه نزیك به ٥ مانگ له‌وه‌پێش ده‌سبه‌سه‌ركراوه، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له‌م شاره حوكمی ١٨ مانگ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
دادگا، به‌پێی قانوونی نوێ كه ناوبراو تاوانی سیاسیی نه‌كردوه به شێوه‌ی نهێنی به بێ ئاماده‌بوونی “هه‌یئه‌تی مونسفه” به‌ڕێوه‌چوو. حوكمی سه‌یوان عه‌لیزاده له ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی لە گەڵ یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ركرا. سه‌یوان ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم له ماڵی باوكی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌م شاره گواسترایه‌وه و ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ زیندانی دیزل ئابادی كرماشان گواسترایه‌وه.
سایتی هه‌نگاو ده‌نووسێ، كامران ده‌روێشی، چالاكی سیاسیی كورد له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕش له شاری ورمێ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی گرتن به حیزبێكی كوردیی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ٦٠ مانگ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه.
كامران ده‌روێشی خه‌ڵی شاری ورمێ، مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر و ماوه‌یه‌ك له گرتووخانە‌ی ستادی خه‌به‌ریی ئیتلاعات له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشان بۆ به‌ندی ١٣ی به‌ندیخانه‌ی زیندانی ورمێ گواسترایه‌وه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز حوكمی ٥٢ مانگ زیندانیانی به‌سه‌ر پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ به ناوی ئێقباڵ زارعی، دا سه‌پاند.
شایانی باسه كه ئێقباڵ زارعی خه‌ڵكی ئاوایی خۆشه‌ده‌رێی سه‌رشیوی سه‌قزه، ڕۆی 21ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌سبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی لایه‌نگری و پێوه‌ندی به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، به نهێنی دادگایی كرا‌و. ناوبراو پێشتریش به هۆی پێشینه‌ی چالاكیی سیاسی چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش ٣انگ زیندانی كرابوو.