مه‌جلیسی ئێران، سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی سزای جێگره‌وه‌ی ئێعدام بۆ تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی. ئه‌گه‌ر تاوانباره‌كان چه‌كیان پێنه‌بووبێ و پێشینه‌ی مه‌حكوم به ئێعدام و ١٠ ساڵ زیندانیان نه‌بووبێ، ئێعدام ناكرێن.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی به ١٤٧ ده‌نگی ئه‌رێنی و ٢١ ده‌نگی نه‌رێنی و٤ ده‌نگی سپی له كۆی گشتیی ١٩٥ نوێنه‌ری به‌شداربوو په‌سند كرا.
به‌م پێیه، ماده‌یه‌ك به ناوه‌ی ماده‌ی ٤٧ به قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر زیادكرا و به‌پێی تاوانه‌كانیان هێندێك جار به “مفسد فی العرض” ده‌ژمێردرێن و حوكی ئێعدامه‌كان ده‌بنه زیندانی هه‌تاهه‌تایه و هه‌روه‌ها بۆ زیاتر له ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم ده‌كرێن.
یووسفیان مه‌لا، یه‌كێك له داڕێژه‌رانی گه‌ڵاڵه‌كه ده‌ڵێ، زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیەوە ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن له‌به‌ر هه‌ژاری و گیروگرفتی بژیوی ژیان ڕوویان له‌م كاره كردوه و ده‌بنه قوربانیی مافیاكانی ماده‌ی هۆشبه‌ر. سزای ئێعدام بۆ قاچاخچیان و ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ماده‌كه ده‌گوازنه‌وه وه‌ك یه‌ك وایه به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م كه‌سانه وه‌به‌ردەکەون كه ماده‌كه ده‌گوازنه‌وه نه سه‌رۆك باند و ئه‌ندامی نزیك.
حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی، نوێنه‌رێكی دیكه‌ی مه‌جلیس که به‌باشی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌كرد ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا 5 هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا له نۆره‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام دان كه هێندێكیان بۆ پێش ساڵی ٩٠ تا ٩٤ ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌دی ٩٠ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه حوكمی ئێعدام‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه قاچاخچییه سه‌ره‌كییه‌كان نین.
به‌قسه‌ی ناوبراو زیاتر له سه‌دی ٩٠ی ئه‌م كه‌سانه یه‌كه‌م جاریانه كه ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گوازنه‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ دایه.