درەوشانەوەی خۆشک وبرایەکی هونەرمەند و داهاتووداری کورد لە وڵاتی ئەمریکا.
ئالان و یەسنا خالیدی خوشک وبرایەکی رۆژهەڵاتی لە کێبەرکێیەکی تایبەت بە منداڵان و تازە لاوان لە وڵاتی ئەمریکا، سەرنجڕاکێش دەرکەوتن و سەرکەوتنیان بە دەستهێنا.
کیژوڵە هونەرمەندی کورد یەسنا خالیدی بە بەشداریی کردن لە کێبەرکێ ڕیكخراوی Kurdish Project)لە کالیفۆرنیای ئەمریکا ، کە ئەمساڵ کێبەرکێیەکی بۆ سێ ئاستی تەمەنی جیاواز بەڕێوەبرد، یەسنا خالیدی لە ئاستی تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵ بە ڤیدۆیەک بەشدار بوو کە تێیدا باس کووردستان دەکا و توانی سەرنجی بەرێوەبەران و ئامادەبووانی ئەو کێبەرکێیە ڕابکێشی و سەرکەوتن بە دەستبهێنێ. هەروەها ئالان خالیدی لە ئاستی تەمەنی 20 بۆ22 ساڵ بە نووسینی بەسەرهاتی ژیانی خۆی لە چوارچێوەی چیرۆکدا بەشداریی کرد و گەیشتە قۆناغی کۆتایی و دواتر بۆ دەنگدان لەلایەن خەڵکەوە لەگەڵ دوو چیرۆکی دیکە دیاریی کران و ، ئالان توانی زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە. خەڵاتی هەرکامیان 2 هەزار دۆلارە و بڕیاریان داوە کە بۆ کاری خێرخوازیی، پێشکەشی منداڵانی ئاوارەی بکەن.
شایانی باسە کە ئالان خالیدی تازەلاوی لێهاتوو ، خوێندکاری قوناغی چوارەمی ئەندازیاری ئەلەکترۆنیک، لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکایە و لە پاڵ درێژەدان بە خوێندن خەریکی کاری هونەری وئەدەبییە و دیزاینەرێکی بە توانایە
چالاکی بواری ھونەری فۆتۆگرافیییەو، ٣ مانگی ھاوین سەردانی كەمپی ئاوارەكان لە ھەرێمی كوردستان و لوبنانی كردووە و پرۆژەی ٢١ منداڵی ئاوارە بە دوای خاك و ناسنامەدا، لە پلانی كاریدایە كە تێكەڵاوییەك لە “فۆتۆ و چیرۆكە “، کە بەم هۆیەوە تا ئێستا چەند رۆژنامە و ماڵپەری بە باوبانگی ئەمریکا وتووێژیان لەگەڵ کردووە.
شایانی باسە یەسناو ئالان خالیدی کچ وکوری موحسێن خالیدی لە دایکبووی بنەماڵەیەکی ئەدەبدۆست وشۆڕشگێڕ و نیشتەجێی باشووری کوردستانن