بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، دوانیوەڕۆی چوارشەمەە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی نیشتمانپەروەر بەناوی “عەبدوڵلا ئازەرئایین” خەڵکی گوندی هەنگەوێی پیرانشار بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ساڵەییدا کۆچیدوایی کرد.
ناوبرا سەر بە بنەماڵەیەکی شۆرشگێرە لە ناوچەی پیرانشار و چەند کەس لە بنەماڵەکەی لە شەهیدانی سەربەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و بۆ خۆشی بە ورە و باوەڕێکی کوردانەوە ژیانی بەسەر برد.
شایانی باسە ناوبرا بە هۆی هەستی کوردانە و بوێرانەی ماوەیەکیش لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ چەند مانگیش زیندانی کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری ئەو خۆشەویستە، خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.