هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کەیوان که‌ریمی ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماکاری کورد بۆ جێبه‌جێ کردنی سزای سه‌پاو بانگهێشت کراوه بۆ زیندانی “اوین” له تاران.
ناوبرا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپیش له لایه‌ن دادگاوه به ساڵێک زیندان و لێدانی 223قامچی مه‌حکوم کرابوو.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “که‌لیمه”، رۆژی چوارشه‌ممه 3ی سه‌رماوه‌ز حوکمی کەیوان که‌ریمی به تاوانی هه‌وڵدان بۆ سازکردنی فیلمێک که نه‌یتوانی کۆتاییشی پێبهێنێ به زیندان و لێدانی قامچی سزا ده‌درێ.ئه‌م ده‌رهێنه‌ره لێهاتووه سه‌ره‌تا به تاوانی سازکردنی فیلمێک له ژێرناوی “نووسین به‌سه‌ر شاردا” له ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٢ی هه‌تاویی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ و، دوای ١٢ رۆژ به دانانی بارمته‌ی ١٠٠میلیۆنی ئازاد ده‌بێ.ئه‌و فیلمه باس له دیوار نووسینه‌کانی شاری تاران ده‌کات، له دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کەیوان که‌ریمی له دادگای ئینقلاب سه‌ره‌تا به ٦ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣قامچی مه‌حکوم کرا، که دوایی زیندانه‌که‌ی بۆ به ساڵێک و، به‌ڵام لێدانی قامچی و جه‌ریمه‌ی 2میلیون ته‌مه‌نی نه‌گوڕدرا.
ناوبراو له لایه‌ن دادگای ئینقلاب به تۆمه‌تی بێ‌ڕێزی کردن و، بانگه‌شه دژ به نیزام و هه‌روه‌ها ماچ کردنی نامه‌حره‌م” تاوانبار کراوه.
پارێزه‌ری کەیوان که‌ریمی له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند که که‌ریمی دیکۆمنت‌سازه و، بۆ کاره‌کانیشی ئیجازه‌ی یاسایی هه‌بووه و، ئێستاش به شتێک تاوانبار کراو که رووی نه‌داوه واته تۆمه‌تی دادگا له سه‌ر سازکردنی فیلمێکه که ساز نه‌کراوه‌و بڵاویش نه‌کراوه‌ته‌وه ئیتر سزادانی کەیوان که‌ریمی ئه‌وپه‌ری نایاساییه و، ده‌بێ ئه‌و حوکمه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
له سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو ١٣٧ دیکۆمێنت سازی ئێرانی له‌و باره‌وه هه‌ڵویستیان گرت و، خوازیاری پێداچوونه‌وه به حوکمی کەیوان که‌ریمی بوون.
کێوان که‌ریمی ده‌رهێنه‌ری خه‌ڵکی بانه ، دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سازکردنی کورته فیلمێک به‌ناوی “به‌سه‌رهاتی ژن ومێردێک” ناوبانگی ده‌رکرد.