لە درێژەی نارەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی کوردستان بەرانبەر بە دواکەوتنی مووچەو دەرکرانیان لە سەر کار ، کرێکارانی شارەداری “رەوانسەر”یش نارەزایەتیان دەربڕی.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز کرێکارانی دەرکراوی شارەداری ڕوانسەر بە هەڵگرتنی پلاکارتگەلێک کە لەسەری نووسرابوون “ءیمە کرێکارانی شارەداری روانسەر کە بێ هۆ لە کار دەرکراوین داوکاری پشتیوانی خەڵک و ئاوردانەوەی بەرپرسانین”
بەرپرسانی شارەوانی ڕوانسەر لە شوێنی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکاراندا کۆبوونەوە و بە کرێکارانیان ڕاگەیاند کە هەر کەس ناڕەزایەتی دەربڕێت بۆ ساڵی داهاتوو ئیش و کاری پێنادرێت.
شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە کرێکارانی شارەدارییەکان لە کوردستان بە شێوەی وەرزی کاردەکەن و, لە لایەن پەیمانکارانەوە بێ هیچ ماف وبیمەی کرێکاری لە کار دەردەکرێن
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە شارەکانی ئیلام وکرماشان و سنەو مەهاباد کرێکارانی وەرزی دەستیانداوتە نارەزایەتی دەربڕین و لە بەردەم ناوەندە پێوەندیدارەکان خۆپێشاندانیان وەرێخستووە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسان لەم بارەوە وڵامدەر نەبوون.