مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی برای مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی کورد و، برا گه‌وره‌ی دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکڕات ماڵاوایی له ژیان کرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردستان وکورد، پاشنێوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز که‌سایه‌تیی خوشناو و جێی‌باوه‌ری خه‌ڵکی موکریان و به‌تایبه‌تی شاری مه‌هاباد، مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی، پاڵپشت و خه‌مخۆری شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی دڵه پڕ له ئاوات وخه‌مه‌که‌ی له لێدان که‌وت و، کۆچی‌دوایی کرد.
مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی کارمه‌ندی خانه‌نشینی کراوی ئیداره‌ی “ثبت و اسناد”ی مه‌هاباد، مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و باوه‌ڕمه‌ند به رێبازی کوردایه‌تیی و که‌سایه‌تێ‌یه‌کی جێگای رێز‌و حورمه‌تی خه‌ڵک بوو.خوالێخۆشبوو له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده کردنی سادق شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌ری شه‌هید و، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات ده‌وری براگه‌وره‌و باوکانه‌ی گێڕا و هه‌مووکات پشتیوانیی لێکردووه.
مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی به که‌سێکی متمانه‌پێکراو و خۆشناوی نێو کۆمه‌ڵگا ناسراو بوو، ئه‌وش وای لێکردبوو که خه‌ڵک بۆ چاره‌سه‌ریی بڕێک له کێشه وگرفته‌کانیان روویان تێده‌کردو پرسیان پێده‌کرد. راست‌بێژی و ره‌وشتبه‌رزی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مێرزا عه‌بدوڵلا شه‌ره‌فکه‌ندی بوو.
ناوبراو برای زه‌ینه‌ب خانمی شه‌ره‌فکه‌ندی و، باوکی خاتوون گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانه.
شایانی باسه خوالێخۆشبوو مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی مه‌هاباد وناوچه‌ی موکریان، به به‌شداریی به‌رچاوی که‌سایه‌تیێه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌وشاره له گۆرستانی شاری مه‌هاباد ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌داخبوونی خۆی بۆ له ده‌ست‌دانی ئه‌و زاته خۆشه‌ویسته، مێرزا عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فکه‌ندی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزو تێكۆشه‌ری شه‌ره‌فکه‌ندی و سه‌رجه‌م که‌سوکاری خوالێخۆشبوو ده‌کات و، خۆی به هاوخه‌م وشه‌ریک خه‌میان ده‌زانێ.