رێکه‌وتی ٢ی سه‌رماوه‌زی ٩٥ ( ٢٢ی نوڤامبه‌ری ٢٠١٦ ) شاندێکی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستان به سه‌رپه‌رستی خدر رووسی سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌که ، سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێریان کرد و له لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب لە شاری هەولیر، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه دوو لایه‌نه‌دا ، کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و ته‌وه‌ری پێوه‌ندیدار به پرسی کورد به گشتی و بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و، به تایبه‌ت ئه‌و که‌شه قه‌یراناوییه‌ی که به سه‌ریدا زاڵه، قسه‌وباس کرا و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی خرایه به‌ر نه‌زه‌رو ئاڵوگۆڕی بیروڕای له سه‌ر کرا.
بابه‌تێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که، چه‌ندوچۆنی هەڵسوکەوتی هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کانی چوار پارچه پێکه‌وه و، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی حیزبه‌کانی هه‌ر کام له پارچه‌کان ده‌گه‌ڵ یه‌کدی ، قسه‌ی له سه‌ر کرا و هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌سڵی هاوکاری به بێ ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری پارچه‌کانی تردا، پێداگرییان کرده‌وه.
له کۆتاییدا ، بارودۆخی ناوچه به‌گشتی و رۆڵی زلهیزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ناوچه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست ، هاتنه به‌ر باس و هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که چۆن حیزبه‌کانی کوردستان بتوانن له‌و ده‌رفه‌تانه به قازانجی پرسی نه‌ته‌وه‌یی که‌ڵک وه‌ربگرن.