به ئاماده‌بوونی چالاکانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له شاری سنه ٥ به‌رهه‌می تازه‌ی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی کوردستانی خرایه به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه رۆژی سێشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز به ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌رچاو له چالاکانی بواری چاپه‌مه‌نی و قه‌ڵەمبه‌ده‌ستانی شاره‌کانی کوردستان ، له رێوره‌سمێکی تایبه‌ت ٥ به‌رهه‌می تازه بڵاوکراوی نووسه‌رانی کورد به خوێنه‌ران و هۆگرانی کتێب ناسێندرا.
له‌و رێوره‌سمه‌دا 5 کتێب به ناوه‌کانی “ماسیخۆره داوباز” له نووسینی شیلان گیلانی ، “کورد له سه‌فرنامه‌کاندا” له نووسینی فه‌رامه‌رز ئاقابه‌یگی ، “تیوری کلاسیکی کۆمه‌ڵناسی” به وه‌رگێرانی خالید شێخی ، “ڕاڤه‌ی پێده‌شته‌کانی شاخ” به قه‌ڵه‌می سمایل ئه‌عزه‌می و کتێبی گوڵزاری عیرفان له نووسینی حسێن مودده‌ڕس گورجی” خرا یه به‌رده‌ستی هۆگران و خوێنه‌رانی کتێب.
به‌رپرسی یه‌کیه‌تی چاپ وبڵاوکراوه‌کان له شاری سنه له‌و رێوره‌سمه‌دا رایگه‌یاند؛ به‌شێکی زۆر له ناوه‌نده چاپه‌مه‌نییه‌کان له پارێزگای سنه به هۆی کیشه‌وگرفتی تایبه‌ت، له کارکه‌وتوون و له‌م باره‌وه چالاکییان نه‌ماوه، پێویسته بۆ درێژه‌دان به کاری چاپه‌مه‌نیی، ده‌وڵه‌ت پشتیوانی زیاتر له‌م به‌شه فه‌رهه‌نگی‌یه بکا.
فه‌رید عیزه‌ت‌پوور له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا وتی: سه‌رانه و ڕاده‌ی موتاله‌عه وکتێب خوێندن له وڵاتی ئێران به به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه له ئاستێکی نزم دایه و ، ده‌بێ ئه‌م خه‌ساره فه‌رهه‌نگی‌یه چاره‌سه‌ر بکرێ.
ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتی: پتر له ٩١له‌سه‌تی خه‌ڵکی ژاپۆن کتێب ده‌خوێنن و له درێژایی ساڵێکدا هه‌ر یه‌ک که‌س له ژاپۆن ٤٧کتێب ده‌خوێنیته‌وه ، ئه‌مه له کاتێکدایه له وڵاتی ئێران نێونجی موتاله‌عه‌کردن وکتێب خوێندن، له رۆژ که‌متر له ٥٧ده‌قه به‌راورد کراوه. ناوبراو هۆکاره‌که‌شی بۆ له‌مپه‌ڕی سه‌ر چاپه‌مه‌نیی، پشتیوانی نه‌کردنی ده‌وڵه‌ت و سانسۆری ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان ، گه‌ڕانده‌وه .
له کۆتایی‌دا به‌رپرسی یه‌کیه‌تی چاپه‌مه‌نیی شاری سنه ڕایگه‌یاند ؛سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گیروگرفته که له‌سه‌رێی چاپه‌مه‌نی پارێزگای سنه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی کورد هه‌یه ، مانه‌وه‌و ودرێژه‌دان به به‌رهه‌مهێنانی کتێب و له‌چاپ‌دانی کتێب، جێگه‌ی سه‌رنج ورێزگرتنه.
شایانی باسه له‌و رێوره‌سمه‌دا ، چالاکانی بواری په‌ره‌دان به کتێب خوێندن و چاپه‌مه‌نییه‌کان رێزیان لێ‌گیراو لوحه‌ی رێزڵینانیان پێبەخشرا.