رۆژی ڕابردوو ٢ی سەرماوەز کرێکارێکی لاو لە کانگای زێڕی قوروە بە هۆی هەرەس هێنانی کانگا و نەبوونی ئەمنیەتیی کاری گیانی لە دەستدەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان رۆژی سێشەممە لە رووداوێکدا لاوێکی کرێکار بەناوی موحسێن خودابەندەلوو”تەمەن ٢٨ ساڵان لە یەکێک لە کانگا زێڕەکانی دەوروبەری شاری قوروە گیانی لە دەستدەدا.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەواڵە لە حەوتووی ڕابردوو دوو کرێکار لە کوردستان لە کاتی کاردندا گیانیان لەدەستداوە. رچاونەکردنی ئەمنیەتی پێویست لە کارگەو شوێنی کار، هۆکاری سەرەکیی قوربانی بوونی کرێکارانە.