سه‌رۆكی بینادی شه‌هید له كۆبوونه‌وه‌ی به‌سیجیه‌كاندا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ شه‌ڕی سووریه نێردراون و لەوێ کوژراون زیاتر له ١٠٠٠ كه‌س دەبن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌سنیم، محه‌ممه‌دعه‌لی شه‌هیدی، سه‌رۆكی بینادی شه‌هید له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سپێكی حه‌وتووی به‌سیج گوتی، له شه‌ڕی سووریه و به‌رگریكردن له حه‌ره‌م زیاتر له ١٠٠٠ كه‌سمان لێ كوژراوه.
ئێران له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركۆماری سووریه‌یه‌و بۆ پشتیوانیكردن له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ندامانی سپای پاسداران، به‌سیج و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیی به ناوه‌ی پارێزه‌رانی حه‌ره‌م بۆ سووریه ناردوه و له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌شه‌ڕدان.
پارێزه‌رانی حه‌ره‌م، ئه‌م چەکدارانەن كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی قه‌بری زێنه‌بی كچی حه‌زره‌تی عه‌لی، ئیمامی یه‌كه‌می شیعه‌كان بۆ سووریه نێردراون و به‌قسه‌ی ئێران ئه‌وانه ڕاوێژكاری نیزامین.
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ڕێژه‌ی كاربه‌ده‌ست وفه‌رمانده كوژراوه‌كانی ئێران له شه‌ڕی سووریه به شێوه‌ی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن هیچكام له داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ ئامارێكی ڕوون و ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌رۆكی بینادی شه‌هید ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ٤٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م نیزامیه كوژراوانه‌ی ئێران له سووریه له ژێر چاودێریی بنیادی شه‌هیددان.
به‌قسه‌ی ناوبراو 200 كه‌س له‌م كوژراوانه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن كه له تیپی فاتمیون سازمانده‌یی كرابوون كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران نێردراون و شانه‌به‌شانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د دژی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ن.